کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کاساس پێش یارییەکەی عێراق بەرامبەر عومان

١٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق باسی لەو یارییە کرد کە بەرامبەر عومان لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 ئەنجامی دەدات.

خیسۆس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ قسەکردن لەسەر یارییەکەی عومان ئەنجامدرا ڕایگەیاند: "یارییەکە زۆر قورسە بەرامبەر عومان یەکتر دەناسین، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا 3 یاریمان ئەنجامدا، یارییەکی زۆر گرنگە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەوڵمان دا هەندێک یاریی ببەینەوە، بەڵام بەختمان نەبوو من و تیپەکەم بەردەوامین تەنانەت لە کاتی سەفەرکردن، لە کاتی نانی بەیانی، و تا کۆتایی ڕۆژ".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەبێت بزانین چی بکرێت و دەبێت چی جێبەجێ بکرێت، پێویستمان بە متمانەیە لە سەرکەوتن پلانەکە بۆ سەرکەوتن دانراوە".

خیسۆس کاساس پەیامێکی بۆ هاندەرانی عێراق نارد و دەڵێت: "سوپاسی عێراقییەکان دەکەم بۆ پشتگیریکردنیان، هەست دەکەم هەمووان سەرکەوتنیان دەوێت لەپێناو گەیشتن بە خەونی پاڵاوتنەکان من سوپاسگوزارم بۆ گەلی عێراق و هاندەران لە هەر شوێنێک بن".

وتیشی: "من هەمیشە بەپێی بارودۆخی یاریزانەکان، تیپی گونجاو باشترین هەڵدەبژێرم کاتێک دۆڕاوم هاندەران دەڵێن بۆچی گۆڕانکاریت نەکرد؟

لە لێدوانەکانیدا دەشڵێت: "لە جامی کەنداو لە 5 یاریدا 5 پێکهاتەیان بەکارهێنا لە دوایین پاڵاوتنەکاندا سەرکەوتین هەرچەندە 6 پێکهاتەی تیپمان گۆڕی".

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لە لایەنی جەستەییەوە، بەڵام یاریکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆت قورسە، بۆیە هەوڵی سەرکەوتن دەدەین لە یارییەکەی پێشوودا ئەو شێوازەمان جێبەجێ نەکرد کە کارمان لەسەر کرد".

بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە نۆزدەی ئەم مانگە، هەڵبژاردەی عێراق چاوی بە هاوتا عومانیەکەی بکەوێت لە پێشبڕکێیەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.