١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان عێراق و عومان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، پێش ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیان کە لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 ئەنجام دەدرێت، بۆ مۆندیالی داهاتوو کە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی شێرەکانی میزۆپۆتامیا هەوڵی دڵخۆشکردنی هاندەران دەدات، بە سەرکەوتن بەسەر برا عومانییەکەیدا بردنەوە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە دوایین قۆناغدا لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر هاوتاکەیان کە تیپی ئوردنییە، تووشی کۆسپ بوو.
ڕووبەڕووبوونەوەکە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵگەی وەرزشی سوڵتان قابوس میوانداری ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە چاوەڕوانکراوە دەکات.
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان عێراق و عومان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەمشێوەیەیە، تائێستا 29 یارییان ئەنجامداوە، عێراق 14 بردنەوە و عومان 6 بردنەوە لە 9 یاریشدا یەکسان بوون.
مێژووی دواین 5 یاری لە نێوانیان، عێراق 2 بردنەوە، عومان نەیتوانیوە یەک یاری بباتەوە، لە سێ یاریشدا یەکسان بوون.