دابەشبوون و قەیرانێکی گەورە لە نێوان ئەنچیلۆتی و پێرێز هەیە

١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە تووشی قەیران بووە، بەهۆی پێگەی مێرێنگێ بۆ مانگی یەکی داهاتوودا لەسەر مێرکاتۆ.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی"ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، بازاڕی گواستنەوەی زستانە بۆ یانەی ڕیال مەدرید بێدەنگە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر چەند ناوێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیادا دەرکەوتوون، بۆ گواستنەوە وەک ئایمریک لاپۆرتێ، کاستیلۆ لوکیبا، جۆناسان تا، وەک بژاردەی سەرەکی بۆ هێڵی دواوە، لەکاتێکدا ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد یەکەم ئامانجە بۆ بەهێزکردنی لای ڕاستی بەرگری.

ئاشکرایکردووە، دابەشبوون لەناو ڕیاڵ مەدریددا هەیە سەبارەت بە بازاڕی گواستنەوەی زستانە، چونکە ئەنچیلۆتی و خۆسێ ئەنخێل سانچێز، بەڕێوەبەری گشتی و دەستی ڕاستی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیانەوێت یاریزانی نوێ بگوازنەوە، بەڵام پێرێز بە جۆش و خرۆشەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکانی ئەم زستانە نییە، ئەمەش گرژیی لەنێو سەرکردایەتی باڵای یانەی شاهانە دروستکردووە.

پێرێز بیر لە لایەنە داراییەکانی ئەم گرێبەستانە دەکاتەوە، بەتایبەتی کە بەشێک لەو یاریزانانەی کە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، یاریزانی تێچووی زۆرن.

سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پێی باشە چاوەڕێی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بکات بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ، هەروەها ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەبەرهێنانێکی زۆر بکات.

یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی شەپۆلێکی زۆری پێکان بووەتەوە، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا، چونکە لە ئێستادا هیچ بەرگریکارێکی ڕاست لەبەردەستدا نییە، تەنها یەک بەرگریکاری ناوەڕاستیش بەردەستە، ئەویش ئەنتۆنیۆ ڕودیگەرە.