هۆكارى گرانبوونى نرخى به‌نزین ئاشكراکرا

١٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وته‌بێژى بازاڕى سووته‌مه‌نى سلێمانى ڕایگەیاند، حكومه‌ت بۆ هه‌ر تۆنێك 10 دۆلار گرانتر نه‌وتى خاو ده‌دات به‌ پاڵاوگه‌كان و بازرگانانیش ناچارن نرخه‌كه‌ى زیاد بكه‌ن.

رامیار رزگار، وته‌بێژى بازاڕى سووته‌مه‌نى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، به‌شێكى هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بوونى مه‌نه‌فێس و بۆجه‌ر له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكى دیكه‌ى گرانى نرخى نه‌وتى خاوه‌ له‌ رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ كاتێك ده‌یدات به‌ پاڵاوگه‌كان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌ر تۆنێك له‌ نه‌وتى خاو 10 دۆلار گرانتر ده‌یدات به‌ پاڵاوگه‌كان و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى گه‌وره‌ ده‌خاته‌ سه‌ر نرخى به‌نزین و گرانبوونى.

چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین بۆ هه‌ر لیترێك 25 دینارى چووته‌ سه‌ر کە بەجۆرێکە به‌نزینى نۆرماڵ له‌ 925 دیناره‌وه‌ بووه‌ته‌ 950 دینار.