تێچووی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی ئاشكراكرا
١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت لەسەرەتای پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بڕی 459 ملیار دیناری تەرخانكردووە.
عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، حكومەتی عێڕاق لەسەرەتای پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بڕی 459 ملیار دیناری تەرخانكردووە، و ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بڕی پارەی تەرخانكراو كەمە و پێویستی دەكرد زیاتربووایە، بەڵام پرۆسەكە دەستیپێكرد و لەقۆناغی یەكەمدا كارەكان بەڕێوەدەچن
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ساڵی 1957ەوە هیچ سەرژمێرییەكی گشتی و فەرمی و گرنگ لە عێراق ئەنجام نەدراوە.