بڕیارێکی بەپەلە بۆ خوێندکاران دەرکرا

١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

خوێندنی باڵا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد و دەڵێت: ”بگەڕێنەوە تا دوای سەرژمێری”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

خوێندنی باڵا دەشڵێت، :ئەو خوێندکارانە بۆ ماوەی 10 رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکو 26/ 11/ 2024) دەتوانن بگەڕێنەوە و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت".

بڕیارە کۆتا قۆناغی 20 و 21 مانگ پرۆسەی سەرژمیری گشتی لە عێراق و هەرێم کۆتایی بێت و بۆ یەکەمجار لە عێراق سەرژمێرییەکی وا ورد بەڕێوە بچێت.