دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم؛ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ
١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “کێشەی گەورە لەبەردەم مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نییە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: “کێشەی گەورە لەبەردەم مووچەی سێ مانگی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نییە”.
جەختی لەوەشکردەوە: “چاوەڕوانین پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە”