تەیف سامی لەبارەی تەوتین کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدات
١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بۆ یەكلاكردنەوەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بانكەكانی (رەشید، رافیدەین و تی بی ئای) كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا.
ئەمەش پاش ئەوە دێت، دوێنێ سودانی سەردانێكی بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و لەمیانیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەی زۆرێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکاندا، سووربوونی خۆی لەسەر چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاسا و رێنماییەكان دووپات کردووەتەوە.