دادگاییکردنەکەی ترەمپ دواخرا

١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست رایگەیاند، دادوەر خوان مێرشان بڕیارەکەی دواخستووە سەبارەت بە لابردنی تۆمەتەکانی دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە کەیسی پێدانی پارە بۆ بێدەنگکردنی ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان.

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند، دادوەر خوان مێرشان کە سەرۆکایەتیی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ دەکات لە نیویۆرک، بەنیازی ئەوە بووە ڕۆژی سێشەممە، 12-11-2024، بڕیارەکە دەربکات، بەڵام دوای تانەدانێک لەلایەن پارێزەرانی ترەمپەوە، بڕیارەکەی بۆ 19ـی ئەم مانگە دواخستووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "پارێزەرانی ترەمپ پشتیان بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای باڵای ئەمەریکا بەستووە سەبارەت بە پارێزبەندی سەرۆکایەتی، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەمە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ ڕاگرتنی دۆسیەکە".

لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ بە 34 تۆمەتی تاوانکاریی پەیوەست بە ساختەکردنی تۆماری بازرگانیی پێدانی 130 هەزار دۆلار بە ئەکتەری فیلمە ڕووتەکان، لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لەسەر دەستدرێژیی سێکسی کە بەپێی تۆمەتەکە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە کراوەتەوە سەری.