١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە بەهۆی قەیرانی پێکانەوە دروستبووە لە پێکهاتەکەیدا لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە.
ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی دووپاتی کردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید بە هێزێکی تەواوەوە دەچێتە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو، بەتایبەتی کە تیپەکە بەدەست لاوازی هێڵی بەرگریەوە دەناڵێنێت لە باڵی ڕاست کە بە تاکە سەنتەری بەرگریکار دادەنرێت، ئەمەش شتێکە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بە تەواوی ئاگادارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید مانگ و نیوێک لەمەوبەر دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای ئەو یاریزانانەدا کە توانای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیان هەبێت دەشڵێت: "یانەکە جوڵەکانیان زۆر بەپەلە و کاریگەرن و جدیترین بەراورد بە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو".
ئەویاریزانانەی کە ڕیاڵ مەدرید دیاریکردوون بیان گوازێتەوە:
کاستێلۆ لۆکیبای فەرەنسی، دڵی بەرگری لایپزیگی ئەڵمانی، هەرچەندە لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی نوێکردەوە تا هاوینی 2029، بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەبەردەم تەواوکردنی گرێبەستەکە ئەگەر مێرێنگی ئارەزووی ئەوە بکات، چونکە ئیدارەی لایپزیگ دانوستاندن لەسەر بڕگەی ئازادکردن لە گرێبەستی یاریزانەکانیدا نییە.
گورێل هاتۆی یاریزانی هۆڵەندی، یاریزانی ئەیاکس ئەمستردام، هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵە بۆ ڕیال مەدرید بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی فۆڵباک، چونکە ئەزموونی هەیە و لەگەڵ شێوازی تیپەکەدا دەگونجێت.
، ئایمریک لاپۆرتێ بەرگریکاری ئیسپانی و یانەی نەسری سعودی، بە زۆرترین ئەگەر بۆ پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت لە زستاندا، تا ئەو ڕادەیەی ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرێک پێیان وایە ڕەنگە بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سادە گرێبەستەکە تەواو بکرێت ، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە پێشتر خواستی خۆی بۆ پۆشینی درێسی ڕیال مەدرید دەربڕیوە.
بەرپرسانی مێرێنگێ بە هیچ شێوەیەک بیر لە گەڕانەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی پێشووی یانەکەی ناکەنەوە، هەرچەندە یاریزانەکە لە دوای ڕۆیشتنی لە هاوینی ڕابردوو لە یانەی سێڤییا بێ تیپ بووە، گرێبەستێک کە گوتی یاریزانی پێشووی یانەکەی داوای کردووە، و بەشێکی زۆری هاندەرانی تیپەکەش لەگەڵ ئەو بۆچونەن.
دوای ئەوەی هەرسێ یاریزان ئیدەر میلیتاو، ڕۆدریگۆ و لوکاس ڤاسکێز، توشی پێکان بوون پەیوەندییان بە لیستی پێکانەکانی یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، یانەکە بیر لە هێنانی یاریزان تازە دەکاتەوە و لە ئێستادا ژمارەی پێکانەکان لە یانەی مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا بۆ 7 کەس بەرز بووەتەوە.
