عێراق دەست دەکات بە دابەشکردنی نەوت

١٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، دەستدەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا و بڕی نەوتەکە 100 لیتر دەبێت بۆ هەر خێزانێک.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیاکانی دابەشکردنی سووتەمەنی راسپێردراون بە ئەرکی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا.

حکومەتی عێراق هەموو ساڵێک لە کاتی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، دەستدەکات بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا، هاوکات لە هەرێمیش، حکومەت لە بەرامبەر بەرمیلێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگرێت.