٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “تۆمەتبارێک لەکاتی دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیرکرا”، دەشڵێت؛ “تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا”.
ئەمڕۆ شەممە 9-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لەکاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا”.
ئاشکراشیکرد: “لەکاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیر کرا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دۆسیەکە هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرا”.