لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوی یەک شەممە ناسەقامگیریەکی کەشوهەوا ناوچەکە دەگرێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9-11-2024، پشتیوان ابراهیم، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممە، ناسەقامگیریەکی کەشوهەوا ناوچەکە دەگرێتەوە کە سەرچاوەکەی دەریایی سوورە و کاریگەری دەکاتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارانێکی لاواز بۆ مامناوەند بەشێوەی پچر پچر و تاوە باران دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ھەورە تریشقە و هەورەگرمە ڕێژەی باران بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و بارانەکە لە ئێوارە بۆ شەوی ھەمان رۆژی دووشەممە 11/11/2024 کۆتای پێدێت.

باسی لەوەشکرد، هەروەها پلەی گەرما 3 پلە نزم دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان.