فەرمانگەی ئاوی شارەزوور هۆشداری دەدات هاوڵاتیان؛ ئاو بکەنە ناو تانکییەکانتان و کاتژمێری یەکەم با ئاوەکە بڕوات
٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند، “هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە ئاو بکەنە ناو تانکییەکانیان و کاتژمێری یەکەم با ئاوەکە بڕوات، دواتر ئاو بکەنە ناو تانکی و بەکاری بهێنن و هیچ گرفتێکی نییە”.
ئەمڕۆ شەممە 9-11-2024، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “داوا لە هاووڵاتیان خۆشەویستی سەرجەم گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور دەکەین کە هەستن بە پاککردنەوەی تانکی ئاوی ماڵەکانیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە کاتی ئاو هەڵکردنەوە بۆیان پێش ئەوەی ئاو بکەنە ناو تانکییەکانیان، سەعاتی یەکەم با ئاوەکە بڕوات، دواتر ئاو بکەنە ناو تانکی و بەکاری بهێنن و هیچ گرفتێکی نییە”.
ئاشکراشیکرد: “بۆ ئەوەی حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەی زیاتر ڕوونەدات. تکایە بەدەم داواکارییەکەوە بڕۆن، بۆ تەندروستی هەموو لایەك”.