٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
دادگای بەریتانیا سزای 17 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاغچییەكی كورددا بەناوی ئامانج حەسەن زادە سەپاند كە دانیشتوی ئەو وڵاتەیە. بەگوێرەی میدیاكانی بەریتانیا، ڤیدیۆ كلیپێكی "گەعدە"ـی ئەو قاچاغچییە وەك بەڵگە لە دژی بەكارهاتووە، كە تێیدا پارە شاباش دەكات و تەقە دەكات.
ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، پیاوێکی ئێرانی بە ڕەچەڵەک کورد کە بە "باشترین قاچاغچی" وەسف دەکرێت، بە 17 ساڵ زیندانی سزادرا دوای ئەوەی کۆچبەرانی لە كەناڵە ئاوییەكان پەڕاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قاچاغچییە ناوی ئامانج حەسەن زادە و دانیشتوی شاری پرێستۆنە لە بەریتانیا و لەلایەن ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتمانی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركراوە.
بەگوێرەی میدیاكانی بەریتانیا، ئامانج حەسەن لە سۆشیال میدیادا ڕیکلامی بۆ كاری قاچاغچێتی کردووە و ڤیدیۆی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە کە سوپاسی دەکەن بۆ خزمەتەکانی.