لەم ناوچەیەدا لە ماوەی 24 کاتژمێر نزیکەی 500 کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون

٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە تەندروستى شارەزوور ڕایگەیاند، ژمارەیەکى زۆر خەڵک توشى سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى شارەزوور لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێردا نزیکەى 500 کەس بەهۆی توشبوون بە سکچون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگیان لەشارەزوور کردووە.