ترەمپ: ئەمریکا چاک دەکەینەوە

٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند و دەڵێت: "مێژوومان تۆمار کرد و ئەمەریکا چاک دەکەینەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە بەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکەدا ڕایگەیاند و دووپاتی کردەوە، بووەتە 47ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە: "مێژوومان تۆمارکردووە و چەندین ئاستەنگمان تێپەڕاندووە، ئەمەریکا چاک دەکەینەوە و سنوورەکانیشمان بە ڕووی تیرۆریستاندا دادەخەین".

ترەمپ وتیشی، لە کۆی 528 کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردن، توانیویەتی 315 کورسی بەدەستبهێنێت.

راشیگەیاند: "توانیمان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران وەربگرینەوە و جارێکی دیکە لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان سەرکەوتنمان بەدەستهێنا".