محەمەد حاجی مەحمود: پێشبینی دەکەم هاریس بیباتەوە

٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان ڕایگەیاند، وەک خودی خۆم حەز بەوە دەکەم کامالا هاریس سەرکەوێت، پێشبینیش دەکەم هاریس بیباتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هاریس و ترەمپ لە یەکەوە نزیکن، بەڵام هاریس نزیکە لە بوون بە سەرۆک، چونكە دەرچوونی کامالا هاریس خزمەت بە ئەمریکا دەکات، بەڵام بردنەوەی ترەمپ دەبێتە کارەسات بۆ ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کامالا هاریس لەبەر ئەوەی ڕەشپێستە، ڕەشپێشتەکانی ئەمریکا و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەنگی پێ دەدەن، بەڵام سەرمایەدارەکانی ئەمریکا، دەنگ بە ترەمپ دەدەن، ئەمەش وا دەکات کێبڕکێ و ململانێکە قوڵتر بکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک خودی خۆشم حەز بەوە دەکەم کامالا هاریس سەرکەوێت، پێشبینیش دەکەم هاریس بیباتەوە.

ئاشکراشیکرد، بە بەردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا ڕووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە، بۆیە دەبێت ئەمریکییەکان خۆشیان ئەوە بزانن.