لە سبەینێوە دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات
٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، درەنگانی سبەی شەو دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات مەودای بینین یاخود ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.
ئەمشەو هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی دووشەممە و درەنگانی سبەی شەو کەدەکاتە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ڕێژەیەکی زۆر لەشێ ڕێژەیی له هەودا بەهۆی بارانبارینەوە.
ئاشکراشیکرد، بەشێکی زۆرلە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ، دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات مەودای بینین یاخود ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته شۆڤێران لەڕێگاکانی دەرەوە بەوریاییەوە مامەڵەلەگەڵ دۆخه کە بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان.
