ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاوکرایەوە
٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025 راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن، 53 هەزار و 79 دەرچووی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.
ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ کردووەتەوە دەتوان کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی ئەنجامەکان.
پێشتریش وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە رۆژی 10ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.