ئەم تۆمەتبارە هەڵسابوو بە دزینی چەندین دەرگا و دارەبازی مزگەوتێک

٣١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، کە چەندین دەرگا و دارەبازی مزگەوتەکەی دزیبوو”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، کە چەندین دەرگا و دارەبازی مزگەوتەکەی دزیبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای وەرگرتنی رەزامەندیی

دادوەریی لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار دەستگیر کرا و دانی نا بە تاوانەکەی لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە کەتۆمەتبارچەندین تاوانی تری ئەنجام داوە”.