ئیسرائیل بۆ سەرکردە نوێیەکەی حزبوڵڵا؛ ئەم دامەزراندنە کاتییە و ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت

٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “دانانی سەرۆکێکی نوێی حزبوڵڵای لوبنان دامەزراندنێکی کاتییە و ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت”.

یۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی نەعیم قاسم وەک سەرۆکی نوێی حزبوڵای لوبنان نیشان دا.

ڕاشیگەیاند: "ئەم دامەزراندنە کاتییە و ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت".

هەروەها گالانت لە پەیامێکی دیکەدا بە زمانی عیبری جەختی لەوەشکردەوە: "ژماردنەوەی پاشەکشە دەستیپێکردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، گروپی حزبوڵڵای لوبنان لە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمڕۆ سکرتێرێکی نوێی دەستینیشانکرد بەناوی نەعیم قاسم.