ڕادیۆی قەڵەم FM 97.7
کەی ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەندرێت؟
٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاینی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی هێشتا كاتەکەی دیاریکراو نیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2024، عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تا ئێستا دیار نییە كەی ئەنجامی زانكۆلاین رادەگەیەندرێت، هەر كاتێك كارەكانی تەواو ببێت، رایدەگەیەنین.
نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچووی پۆلی 12 فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە بەمەبەستی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکادا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دواکەوتووە و خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی نیگەرانی خۆیان دەربڕیەوە.