بەغدا دەستی بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 کرد
٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی کردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کرد.
دوێنێ دووشەممە شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەرب هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتە بەغدا.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆیان لیستی مووچەی مانگی 10ی بە سیدی و کاغەز لەگەڵ خۆیان برد، بۆ ئەوەی دوای وردبینی کردن پارەی مووچە خەرج بکرێت.