٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، و کاپتنی تیپی ئینتەرمیامی ئەمریکی، بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە پێشکەشیکرا پیرۆزبای لە ئیمیلیانۆ مارتینێزی هاونیشتیمانی کرد.
لیۆنێل مێسی وێنەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی بڵاوکردووەتەوە کە خەڵاتی یاشین وەردەگرێت لە ئاهەنگی باڵۆن دۆر، لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە لێدوانێکدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەموو براوەکان و پاڵێوراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2024 دەکەم بەتایبەتی دیپۆ (ئینگۆ مارتینێز)، چ شتێکی نایاب و ناوازەیە، خەڵاتێکی دیکە بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان!، لاوتارۆ، و ئالی . زۆر باشە بۆ بینینی ئەوان لەوێ!
ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی، خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان 2024 لە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە بەدەستهێنا.
مارتینێز وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی ئەستۆن ڤیلا سەرکەوتوو بوو، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش توانی پاڵەوانێتی جامی ئەمریکا بەدەستبهێنێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێوڕەسمی ساڵانەی گۆڤاری فەرەنسی فرانس فوتبۆڵ بەڕێوەچوو بۆ دابەشکردنی خەڵات بۆ باشترینەکانی جیهان، دیارترینیان خەڵاتی تۆپی زێڕین بوو کە ڕۆدری وەریگرت.