دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری ڕادەگەیەندرێت

٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە رۆژانی 20 و 21ــی مانگی 11 قەدەغەی هاتووچۆی سەرتـاسەری ڕادەگەیەندرێت.

سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند،لە رۆژانی 20 و 21ــی مانگی 11 قەدەغەی هاتوچۆی دەکرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە %70ی ڕێکارەکان تەواو بووە و ناوچە جێناکۆکەکانیش %97ی ڕێکارەکان تەواو بووە.