“لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە بنێردرێت بۆ عێراق”

٢٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت”.

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: “سەبارەت بە مووچەی مانگی 10 تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغدان و باس لە پرسی مووچەی مانگی 10 دەكرێت و چەند گرفتێك هەن كە تایبەتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بە تەرخانكراوی دارایی بۆ سەرەمووچە و بەرزەمووچە و زامنكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەیە كە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت”.