سبەی یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی یەکەمین موچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت و لە چەند رۆژێکدا موچەی سەرجەم پەروەردەکان دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکەم موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، کە مووچەی مانگی ئەیلولە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە تەواوی پەروەردەکان موچەکە بەسەر مامۆستایانی گرێبەستدا دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی ئاب و تەممووز پێکەوە دابەشبکرێت.