لەمەوبەدوا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دۆلار بەنرخی فەرمی دەبێت

٢٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “لە سبەینێوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران دەتوانن سوود لە کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن”.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لە کاتی گەشت کردن دەتوانن هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی تری عیراق سود لە کڕینی دۆلار بە نرخی ڕەسمی وەربگرن".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە ماوەی ڕابردوو لە هەوڵدا بووین بۆ کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە رێگای فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بە گەشتیاران”.

باسی لەوەشکرد: “دەستخۆشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەرێوبەری گشتی بانکی تی بی ئای و بەرێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەین کە هاوکار بوون".