٢٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاند، “لە ماوەی تەنیا 20 چركەدا بە مووشەكی وێرانكەر كە بەهاكەی شەش ملیۆن دۆلار بووە، هێرشكرایە سەر نەسروڵڵا و کوژرا”.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی لە زاری لێپرسراوێكی باڵای سوپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: “لە ماوەی تەنیا 20 چركەدا بە مووشەكی وێرانكەر كە بەهاكەی شەش ملیۆن دۆلار بووە، هێرشكرایە سەر حەشارگەكەی حەسەن نەسروڵا و كوژرا”.
ئاشكراشیکرد: “ بە هەمان جۆری مووشەك هێرشكراوەتە سەر ئەو ناوچەیەی باشووری لوبنان كە هاشم سەفییەدین، جێگرەكەی نەسروڵای تیادا كوژراوە و تێچووی هێرشەكەش پێنج ملیۆن دۆلار بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بودجەی 50 رۆژی رابردووی بەرەی باكووری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان بەرزبووەتەوە بۆ ملیارێك دۆلار”.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکرد: “بودجەی شەڕی لوبنان رۆژانە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەشێوەیەك رۆژانە سوپای ئیسرائیل ناچارە بڕی 131 ملیۆن دۆلار خەرجبكات”.