٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
یانەی ڕیال مەدرید لە پێگەی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە کۆرتوا تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی قاچی چەپیدا، بەبێ ئەوەی ماوەی ئامادەنەبوونی ئاشکرا بکات.
تۆڕی هەواڵی The Athletic، ڕایگەیاندووە، ماوەی دوورکەوتنەوەی، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی لە یاریگاکان دوو بۆ سێ هەفتە دەبێت، پێدەچێت دوای پشوودانی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ تیپەکەی لە تشرینی دووەم.
دوورکەوتنەوەی کۆرتوا لە ڕیال مەدرید لانی کەم بۆ سێ یاری پشتڕاستکرایەوە، دیارترینیان ئیل کلاسیکۆیە لە خولی ئیسپانیا لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو.
هەروەها کۆرتوا لە گەڕی 12ی خولی ئیسپانیشدا بەرامبەر ڤالێنسیا ئامادە نابێت، جگە لەوەی لە 5ی ئەم مانگە لە قۆناغی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی میلان دەبێتەوە.
ڕەنگە بەشدارینەکردنی کۆرتوا لە ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا لە 9ـی ئەم مانگەش درێژببێتەوە، کە دوا یارییە پێش پشووی نێودەوڵەتی.
سەرەڕای ئەمەش بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە کە کۆرتوا لە ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە نابێت، چونکە کۆشکی لۆس بلانکۆس لەلایەن ئەندری لونینی گۆڵپارێزی ئۆکراینیەوە دەپارێزرێت.