٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی ناوی تیپەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناغی سێیەمی چامپیۆنزلیگ ئاشکراکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەم، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتخویک، لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا یاریی دەکات.
یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 3 خاڵ لە ڕیزبەندی پانزەیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادایە، بە هەمان ژمارەش یانەی بارسا لە پلەی شانزەهەمدایە.
پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ یارییەکە..
گۆڵپارێزان: ڤوچیچ شچێسنی، ئیناکی پێنا، دیێگۆ کۆچین.
لە هێڵی بەرگریدا: پاو کۆبارچی، ئەلیخاندرۆ باڵدێ، ئینیگۆ مارتینێز، کۆند، هیکتۆر فۆرتێ.
لە هێڵی ناوەڕاستدا: گاڤی، پێدری، پابلۆ تۆرێ، فێرمین لۆپێز، جیرارد مارتینێز، سێرجی دۆمینگێز، فرێنکی دی یۆنگ، مارک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ.
لە هێڵی هێرشبەریدا: ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، ڕافینیا، ئەنسو فاتی، پاو ڤیکتۆر، لامین یامال.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەم، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتخویک کاتژمێر 10ـی شەو بەکاتی هەولێر بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی یاری دەکات.