بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئەم تونێلە دادەخرێت

٢٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی شارباژێڕ ڕایگەیاند، بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو رۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-10-2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 27ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو رۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، داخستنی تونێلەکە لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

جەختی لەوەشکردووە، داخستنەکە بەهۆی پاککردنەوە و سیانەکردنی گڵۆپ و هەواکێشی ناو تونێلەکەیە و ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگای سەر چیاى ئەزمەر کراوەیە و شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایە بەکاربهێنن.