سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەبات

٢٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەماندا سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی دەبێتە سەرۆکی دانیشتنەکە، چونکە بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووە.

لە مادەی (11)ی پەیڕەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هاتووە: بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن، ئەرکی بە تەنیا بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

محەمەد سلێمان، سەرۆکی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی لە دایکبووی ساڵی 1948ە و تەمەنی 76 ساڵە.