کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕافینیا پێش یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن

٢٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕافینیا پێش یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن کە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، کاتژمێر 10 بەکاتی هەولێر بەڕێوەبچێت لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی سێیەم لە چامپیۆنزلیگ.

لە ئاستی خۆتان ڕازین لەو ڕکابەریانەی بەشداریتان تێدا کردووە؟

ڕافینیا: "هەوڵدەدەین لە هەفتەی پێشوو باشتر بین ئەم هەفتەیە تایبەتە و هەمووان پاڵنەریان هەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر بە ڕکابەرە گەورەکان ئێمە ئامادەین بۆ ئەم تەحەدایە، و هەوڵدەدەین سێ خاڵەکە بەدەستبهێنین".

بەدوای تۆڵەسەندنەوەن لە بایرن میونشن؟

"پێموانییە وابێت. ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا ڕوویدا، بەداخەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر ئەم یارییەیە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە".

ڕات چییە لەسەر ئاستی لامین یامال سەرەڕای تەمەن بچووکی؟

دەڵێت: "ئەو شوێنی هەیە بۆ فێربوونی زۆر شت، لە تەمەنی خۆیدا و لە بارساش لە یاریزانە گەنجەکانەوە فێردەبێت و لە یاریزانە بەئەزموونەکانیش".

ئایا یارییەکانی بایرن میونشن و ڕیال مەدرید یەکلاکەرەوەن لەم وەرزەدا؟

"گرنگ نییە لە ئەنجامی ئەو دوو یارییەدا چی ڕووبدات، پێویستە هەمیشە بەرەو پێشەوە بچین، گرنگترین شت ئەوەیە کە لە ڕووی دەروونییەوە ئامادەبین و کاردانەوەی باشمان هەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵبدەین بۆ بردنەوە".

ڕەخنەت لێدەگیرا و ئێستا تۆ یەکێکیت لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکە هەستت چۆنە؟

"من لێرەم بۆ ئەوەی مێژووی خۆم تۆمار بکەم هەموو ئەو یاریزانە بەڕازیلیانەی لێرە بوون مێژووی خۆیان تۆمار کرد، منیش ئەوەم دەوێت".

گەڕانەوەی گاڤی بۆ تیپەکە گرنگە؟

"گاڤی کەسێکی نایاب و ناوازەیە، ئێمەش زۆر لەیەکەوە نزیکین لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە دوای ئەو پێکانەی کە تووشی بوو".

چی گۆڕا لەگەڵ فلیک لەم وەرزە؟

"حەزم لە باسکردنی ڕابردوو و بەراوردکردن نییە، بەڵام فلیک ڕاهێنەرێکە هەمیشە پاڵنەرێکە بۆ گۆڵ تۆمارکردن و فشارخستن و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان، هەروەها ئاسوودەین بەو شێوەیەی کە فشار دەخەینە سەر ڕکابەرەکان لەبری هەمیشە ڕاکردن بۆ ئەوەی هەوڵی وەرگرتنەوەی تۆپەکە بدیت".

ئایا گەڕانەوەی دانی ئۆلمۆ جیاوازیت بۆ دروست دەکات؟

دانی ئۆلمۆ یاریزانێکی کوالیتی بەرزە، زۆر یارمەتیدەرمانە، هەروەها نیشانیدا لە یارییەکانیدا، ئێستا باشترە پێکهاتەمان بە گەڕانەوەی گاڤی، و فرێنکی، هیوادارم باقی یاریزانە پێکانەکان بگەڕێنەوە تا ژمارەکە زیاتر بێت، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە بۆ ڕاهێنەر".

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەم، بارسێلۆنا میوانداری بایرن میونشن بکات، لە یاریگای مۆنتخویک لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.