کەشناسی: پلەی گەرما لە سفر نزیکدەبێتەوە و بەفر دەبارێت

٢٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان لە سفر نزیکدەبێتەوە و پێشبینیی بەفربارینیش لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە هەندێک ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەریی ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەکاتی جیاجیا بەردەوام دەبێت و وەک لە خشتەکەی کەشناسیدا ئاماژەی پێکراوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى

دهۆک : 21 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 25 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى