پێکهاتەی ڕیال مەدرید بۆ ڕووبەڕووبونەی بروسیا دۆرتمۆند

٢١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، میوانداری یاری نێوان ڕیال مەدرید بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند دەکات، لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ.

ڕیال مەدرید لە دوایین پێنج یارییدا لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگدا نەدۆڕاوە (3 بردنەوە و 2 یەکسانبوون).

لە کاتێکدا بروسیا دۆرتمۆند لە حەوت یاری دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیال مەدرید سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە (2 یەکسانبوون و 5 دۆڕاندن)، دوایین سەردانەکەی لە کانوونی دووەمی 2017دابوو کە بە ئەنجامی 3-2 دۆڕان.

دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی گروپەکەی گرتووە، دوای ئەوەی لە دوو قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا ڕیال مەدرید لە یارییەکدا دۆڕا و لە یارییەکدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، تەنها 3 خاڵی هەیە.

پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.

هێڵی بەرگری: لوکاس ڤاسکێز، ئیدەر میلیتاو، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، فێرلاند مێندی.

هێڵی ناوەڕاست: فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئۆرێلیان چوامێنی، جود بێلینگهام.

هێڵی هێرشبەری: ڕۆدریگۆ گۆس، کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی بروسیا دۆرتمۆند، کاتژمێر 10ـی شەو بەکاتی هەولێر لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ