وادەی گەڕانەوەی ئالابا و ڕاستی وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ

٢١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا وادەی گەڕانەوەی دەیڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی بۆ بەشداریکردن لەگەڵ تیپەکە و چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا تووشی بوو ئاشکراکردووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک هەواڵ لەسەر تێکچوونی ڕەوشی ئالابا بڵاوبوونەتەوە، کە ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانەوە واز لە تۆپی پێ بهێنێت.

بە وتەی ڕۆژنامەنووس فلۆریان پلێتنبێرگ ڕایگەیاندووە، بەرگریکارە نەمساییەکە بەردەوامە لە هەوڵدان بەشێوەیەکی ئاسایی و چڕ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە و جارێکی دیکە لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیڤید ئالابا لەلایەن پزیشکەکانەوە پێیان وتووە کە ئەگەری گەڕانەوەی لە نیوەی دووەمی وەرزی ئێستادا هەیە.

دووپاتیکردووەتەوە، ئالابا لە ئێستادا هەست بە ئاسوودەیی دەکات، و بیرۆکەی وازهێنان لە تۆپی پێ لەم ماوەیەی دواییدا بژاردەی یاریزانەکە نەبووە، ئامانجیشیەتی بەم زووانە تەواوی هێزی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.

داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی تا مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی هەیە، واتە وەرزێکی دیکەی ماوە، بەڵام لەو ماوەیەدا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

ئالابا لە 17ی کانونی یەکەمی 2023 لە یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ڤیاریال تووشی پێکان بوو، لە قاچی چەپی.