ڕووماڵی 17 کاتژمێری قەڵەم لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

٢١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بۆ یەکەمین جار دەزگای میدیایی قەڵەم، ڕووماڵی 17 کاتژمێری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بەڕێوەبرد.

ئامانجی دەزگای میدیایی قەڵەم، پاراستنی بێلایەنی، سەربەخۆیی، شەفافی لە گەیاندن و ئیتیکە ڕۆژنامەوانییەکانە، هاوکات هەمیشە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و ڕووماڵەکاندا، کار لەسەر ئەم خاڵانە دەکرێت بۆ بەدەستخستنی نوێترین هەواڵ و زانیاری بۆ بینەر و خوێنەرانی.

ڕووماڵی 17 کاتژمێری بێوەستانی قەڵەم لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە قەڵەم میدیای ڕاستەقینە و جێگە متمانەی ناو خەڵکییە.