وەزارەتی دارایی پەیامێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ بڵاوکردوە

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی کە سبەی پشووی فەرمیە بەڵام دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەمشەو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.