مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،. سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.

وتیشی: "پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم، سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم".

باسی لەوەشکرد، سوپاسی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەرچەندە بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت".

ڕاشیگەیاند: "پەنا بەخوا و بە پاڵپشتی هاوڵاتیانمان، هەرچی زووە بتوانرێت کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بخرێتە خزمەتی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان".