شاسوار عەبدولواحید هۆشداری دەدات؛ کەس لە ماڵەوە دانەنیشێت ئەم دوو سێ کاتژمێرە بڕۆن بۆ دەنگدان ئەوە دواین شەڕتانە

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، “کەس لە ماڵەوە دانەنیشێت ئەمە دوا فرسەتە، ئەم دوو سێ کاتژمێرە بڕۆن بۆ دەنگدان، ئەمە دواین شەڕتانە، شەڕ لە پێناوی خۆتان بکەن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە20-10-2024، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیان ڕایگەیاند: “داواکارم لە هاوڵاتیان بە هەمووی دوو سێ کاتژمێر ماوە، لەدوای ئەم دوو سێ کاتژمێرە هیچ شتێک ئیستیفادەی نیە، تکاتان لێدەکەم ئامان، ئەوە دەسەڵات خەڵکی خۆی بە زۆر بێت بە فشار بێت ئەوەتا دەیاننێرێت بۆ دەنگدان ماوەتەوە سەر هاوڵاتیانی ناڕازی”.

ئاشکراشیکرد: “کەس لە ماڵەوە دانەنیشێت ئەمە دوا فرسەتە، ئەم دوو سێ کاتژمێرە بڕۆن بۆ دەنگدان چونکە تۆ قەرار دەدەیت، ئەوەتا دەسەڵات شەڕی نەمان و مان دەکات، ئەی تۆ شەڕی چی دەکەیت، دەبێت شەڕی بژێویی و گرفانی خۆت بکەیت ئەو دەسەڵاتە بکەیت، لەبەر ئەوە ئامان ئەم دوو سێ کاتژمێرە ماوە دەبێت خەڵک هەر چۆنێک بێت ئێستا بڕوات بۆ دەنگدان”.

ڕوونیشیکردەوە: “ئاگادار بن دەبێت ئێستا بڕۆن چونکە کاتژمێر شەش ئەگەر تۆ لەسەرەشدابیت کە جیهاز داخرا ئەوا تەواو دادەخرێت مافی دەنگدانت نامێنێت، ڕەنگە لە کاتژمێر پێنج ئەوەندە قەرەباڵخی دروست بێت، ئەوەی کاتژمێر پێنجیش بڕوای فریا نەکەوێت، ئێستا لەم کاتژمێرەدا، کاتژمێر سێ بۆ چوار نەڕۆی بۆ دەنگدان دڵنیابە ئێوارە بەرت ناکەوێت و مافەکەت دەفەوتێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئینجا ئەو کەسانەی پەنجە مۆریان ناخوێندرێتەوە، با هەوڵبدات بیشوات بە زۆر شتێکی لێبکات تا پاکیبکاتەوە، یان ڕەنگە وێستگەکەی هەڵە بێت، هەموو هەوڵێک بدات تا دەنگ بدات”.

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت: ‘ئەمە دواین شەڕی هاوڵاتیانە، شەڕ لە پێناوی خۆیان بکەن، خوانەخواستە ئێوارێ ئەم حکومەتە دەربچێتەوە باوەڕبکەن قوردەکرێت بەسەر ئەو خەڵکەدا، هاوکات بە پێچەوانەوە بەس خەڵک ئایستا بڕوات بۆ دەنگدان بزانە خەڵک چەند دڵی خۆش دەبێت”.