واکەر بووەتە ئامانی یانەیەکی گەورەی سعودی

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کایل واکەر، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بووەتە ئامانجی یەکێک لە یانە گەورەکانی خولی سعودیە.

ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، لە هەواڵێکید ڕایگەیاندووە، یانەی ئەهلی جددە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەکەی یانەی مانچستەر سیتی دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ڕابردوو گرێبەستێکی بە بڕی 40 ملیۆن لیرە لەگەڵ ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەکە واژۆکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مان سیتی داوای 20 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ ئازادکردنی واکەر، هەرچەندە گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژدەبێتەوە.

دەرکەوتنی ڕیکۆ لویس، بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ مانچستەر سیتی ڕەنگە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی واکەری تەمەن 34 ساڵ بکات ئەگەر بڕیار بدات بەدوای تەحەدای نوێدا بگەڕێت.

کایل واکەر، لە هاوینی 2017، لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی کرد و بە یاریزانێکی گرنگ دادەنرێت لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا لەگەڵ سیتیزنز.