پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هانسی فلیکی ڕاهێنەر پێکهاتەی یانەی بارسێلۆنای بەرامبەر یانەی سێڤییا بۆ یاریی تیپەکەی لە خولی ئیسپانیا ئاشکراکردووە.

یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە، دوای ئەوەی لە هەشت یاری ڕابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و تەنها یەک یاری دۆڕاندووە، کە لەسەر دەستی ئۆساسۆنا بووە.

پێکهاتەی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا بۆ هێڵی هێرشبەر لەلایەن ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، هەروەها هەردوو یاریزان پاو ڤیکتۆر و ڕافینها دیاز لە هێڵی هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکەدان.

یاری نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی لویس کۆمپانیس بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕی دەیەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2024-2025.

پێکهاتەی بارسێلۆنا بەرامبەر سێڤییا..

گۆڵپارێز: ڤۆیچیچ شچێسنی.

هێڵی بەرگری: کوندێ، پاو کۆبارچی، ئینیگۆ مارتینێز، ئەلیخاندرۆ باڵدە.

هێڵی ناوەڕاست: مارک کاسادۆ، ئێریک گارسیا، پێدری.

هێڵی هێرشبەری: پاو ڤیکتۆر، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، ڕافینا.