سەرۆکی کۆمسیۆن: لە دوای تەواو بوونی پڕۆسەی دەنگدان لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكان ڕادەگەیەندرێت

٢٠ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

عومەر ئەحمەد ڕایگەیاند، “لە دوای تەواو بوونی پڕۆسەی دەنگدان پێویستە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكانی رابگەیەندرێن، هیوادارین بتوانین زووتر ئەنجامەكان رابگەیەنین”.

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “هیچ كێشەیەكی تەكنیكیمان نەبووەو پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و نازانین ئاستی بەشداری چەندە، لە نیوەڕۆدا راپۆرت وەردەگرین و دەزانین ئاستەكە چەندە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای ئەوەی كاتژمێر شەش بنكەكانی دەنگدان دادەخرێن، هەموو ئەنجامەكانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەنێردرێن بۆ سێرڤەرەكانی ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغداد، پێویستە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكانی رابگەیەندرێن، هیوادارین بتوانین زووتر ئەنجامەكان رابگەیەنین”.

ڕوونیشیکردەوە: “ئەوەی پەنجەمۆری نەخوێندرێتەوەو تۆماركرابێت لەكاتی موراجەعەو نوێكردنەوەدا، ئەمە حاڵەتی تێپەڕاندن دەیگرێتەوە”.