کۆنفرانسی فلیک پێش یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر سیڤییا لە خولی ئیسپانیا

١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کۆنفرانسی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا، پێش یاریی تیپەکەی بەرامبەر سیڤییا، کە هەردوو تیپ کۆدەکاتەوە، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی خولی نایابی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2024-2025.

ئایا هیچ پێشهاتێک هەیە بۆ سبەینێ سەبارەت بەو یاریزانانەی توشی پێکان بوون؟

فلیک: "دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە سبەینێ یاریزانە پێکراوەکان لەگەڵمانن، بەڵام ناتوانم بڵێم کە ئەوان وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکەن ڕەنگە لەسەر کورسی یەدەگ بن، بەڵام ڕەنگە فیرمین و ئۆلمۆ یاری بکەن".

ئایا هیچ پێشهاتێک هەیە سەبارەت بە فرێنکی دی یۆنگ؟

"سبەی دەبینین چی بەسەر دی یۆنگدا دێت ئەو بەکۆمەڵ مەشق و ڕاهێنانی کردووە و دواتر بە تاکەکەسی هەندێک ڕاهێنانی کردووە دەبینین سبەی چی ڕوودەدات".

بارودۆخی لامین یامال چۆنە؟

"قسەم لەگەڵ کرد و باشە سوپاسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکەم کە پشووی پێدا".

ئایا گفتوگۆ لەگەڵ فیدراسیۆنی ئیسپانیا هەبووە سەبارەت بە پشوودانی لامین یامال؟

"کاتێک یاریزانەکان پێویستیان بە پشوودان بێت پێویستە بیکەن هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریزانی زۆر باشی هەیە و هیچ کێشەیەک نییە جگە لە لامین کەسێکی تر یاری بکات".

ئایا ئینسو فاتی سبەی یاری دەست پێدەکات؟

"ئەوەی دەتوانم پێتان بڵێم سبەی ئامادەیە بۆ یاریکردن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی کوالیتی تیپەکە لە ئێستادا، لەگەڵ ڕافینها، دەستپێکردنی ئاسان نییە بۆی، بەڵام ئەمە هەموو یاریزانێک دەگرێتەوە، ئەمەش شتێکی ئەرێنییە".

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی ئیسپانیا، بارسێلۆنا لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی مۆنتخویک، بەرامبەر سیڤییە یاری بکات.

لە ئێستادا بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە، سیڤییاش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دوانزەیەمدایە.