بە فەرمی... ڤاران وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یانەی کۆمۆ دەستنیشانکرا

١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ شەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە فەرمی دەستنیشانکردنی ڕافایل ڤارانی فەرەنسی وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یانەکەی ڕاگەیاند.

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕێگەی ئەکاونتی پلاتفۆرمی"X" بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ڤاران دەبێتە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دوای ئەوەی واز لە یاریکردنی تۆپی پێ دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕافایل ڤاران هاوکاری هەندێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و گەشەپێدان دەکات لە پەرەپێدانی کەرتی لاوانی یانەکە لە ماوەی داهاتوودا.

لە سەرەتای ئەم وەرزەی 2024/2025، بەرگریکاری پێشووی نێودەوڵەتی فەرەنسی بە فەرمی وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ لە تەمەنی تەنها 31 ساڵیدا ڕاگەیاند.

یانەی کۆمۆ دوا وێستگەی ڤاران بوو لە تۆپی پێدا، بەو پێیەی لە هاوینی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەکەوە کرد لە ساڵی 2024، لەم وەرزەدا یەک یاری لەگەڵ تیپەکە ئەنجامدا و دواتر وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.

لە ئێستادا یانەی کۆمۆ بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی 14ـی ڕیزبەندی خولی نایابی ئیتاڵیادایە بۆ وەرزی 2024/2025، ناپۆلیش بە 16 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە.