١٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی( 25) تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20-10-2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر وە لەڕۆژی دەنگدانی گشتی( 25) تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.
ئاشکراشیکرد، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن.
ڕوونیشیکردەوە، لەناو مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکان، هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122.