نرخی مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەرپرسی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی مریشکەکانمان نەخۆش کەوتون نرخەکەی 200 بۆ 300 دیناری دەچێتە سەر.

نازم عەبدوڵا بەرپرسی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە لێدوانێژدا ڕایگەیاند، ساڵانە بەردەوام یەک لە دوای یەک کێشە بۆ کەرتی پەلەوەر دووبارە دەبێتەوە تاوانەکەشی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستانە چونکە هیچ پلانێکی نیە بۆ کەرتی پەلەوەر، لە کاتێکادا خۆی باش دەزانێت ئەم کەرتە ئاسایشی خۆراکی کوردستانە و پایەکی گرنگی ئابووریە لە هەرێمدا.

ڕوونیشیکردەوە، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی عەلەف کە هەر تەنێکی 50 هەزار دیناری چووەتەسەر، هاوکات رێگەی هەناردەکردنی ىەغدامان لێگیراوە و بەردەوامیش مریشکی بەستووی تورکی دێتە وڵاتەوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی ناوخۆ ساغ نەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەوەی مریشکەکانمان نەخۆش کەوتون نرخەکەی 200 بۆ 300 دیناری دەچێتە سەر.