حکومەتی کاربەڕێکەر: باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە کەمکرایەوە

١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، “ڕەزامەندی درا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆڕینی خاوەندارێتی”.

ئەمشەو 17-10-2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتییان و ئاسانکاریکردن و بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانییان ئەنجام بدەن”.

ڕوونیشیکردەوە: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆڕینی خاوەندارێتی”.

باسی لەوەشکرد: “لە ڕێژەی 3% بۆ ڕێژەی 1% لە بەهای خانووبەرە و زەوی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە درێژایی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کاربەڕێکەر بەشێوەیەکی گشتی باج لەسەر هاوڵاتیان و بازرگانان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەڵام لە ئێستادا حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی باج.